٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگرەکەی پاڵاوتەی قوشتەپە، زیانی گیانی نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-  سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە حەوزی پاڵاوتەیەکی نەوت لە نزیک ناحیەی قوشتەپە بەردەبێت، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە.

 

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ھەولێر، شێخ کافی عەبدولقادر، بۆ kdp.infoگوتی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە حەوزی پاڵاوتەیەکی نەوتی قوشتەپە بەربووە و دوای ئاگاداکردنەوەی تیمەکانمان، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شێخ کافی عەبدولقادر گوتیشی: جارێ دیار نییە ھۆکاری بەربوونی ئەو ئاگرە چییە لەو پاڵاوتەیە کەوتووەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار