٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیسیۆن:80%ـی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانلە عێراقرایگەیاند کە، ئەنجامی ژماردن و لێكجیاكردنەوەی دەنگەكان لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتووەتە 80%.

سەرۆكی بازنەی ئیداری هەڵبژاردنەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان میقداد شەریفی، ئەمڕۆ شەممە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی رایگەیاندووە، تۆمارکردنی فۆرمەكانی  ژماردن و لێكجیاكردنەوەی دەنگدانی وێستگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی 2014 لە ناوەندی تۆماری داتاكان، گەیشتووەتە 80% و دەشڵێت کە پرۆسەکە بەردەوامە.  

زیاتر  گوتی، پرۆسەی ژماردن و لێكجیاكردنەوەی دەنگدان لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافەی شاری بەغدا تا دوێنێ هەینی گەیشتووەتە 70%.

شەریفی گوتیشی، ئەوەی کە پێوەندی بە دەنگدانی تایبەتیشەوەیە لە بنکە لاوەکییەکانی دەنگدانی تایبەت پرۆسەی ژماردن و لێكجیاكردنەوەی بەڕێوە دەبرێت و پاش تەواوبوونیانیشیان، تۆمارەکە دەبرێتە ناوەندی تۆمارکردن.

 

میقداد شەریفی، گوتیشی، كۆمیسیۆن بەردەوامە لە چاوخشانەوە و سەیركردنی ئەو سكاڵایانەی كە لە لایەن لیست و كاندیدەكانەوە تۆمار كراون و لێیان دەکۆڵێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار