٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێك: دەوڵەتی یاسا دەیەوێت پڕۆژەیاسای بودجە وەك كارتێك بۆ ویلایەتی سێیەمی مالیكی بە كار بێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info-پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، ئیرادە لە لایەن لیستی دەوڵەتی یاساوە نییە، ئەگەرنا دەتوانن لەو ماوەیەی لە بەردەستدا ماوە، پڕۆژەیاسای بودجە پەسند بكەن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی ئازاد ئەبوبەكر، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: بڕیار بوو ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەست بە كۆبوونەوەكانی بكاتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا رۆژەكە دیاری نەكراوە، هۆكارەكەیشی بۆ نەبوونی رێككەوتن لە نێوان هەرێم وبەغدا لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە دەگەڕێتەوە.

ئازاد ئەبوبەكر گوتیشی: هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە بگەنە رێككەوتن، بەڵام لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاساوە ئیرادە نییە، ئەگەرنا ماوەمان لە بەردەستدا ماوە و حكوومەتی عێراق دەتوانێ پڕۆژەكە هەموار بكاتەوە و پەسندی بكەن.

ئەبوبەكر راشیگەیاند: لیستی دەوڵەتی یاسا دەیەوێت پڕۆژەیاسای بودجە وەكو كارتێك بۆ ویلایەتی سێیەمی نووری مالیكی بە كار بێنێت و كورد جارێكی دیكە دەنگ بدات بۆ ئەوەی مالیكی ببێتەوە سەرۆكوەزیران.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار