راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1/8/2012، له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى، كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا و گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه كرا:
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لامان و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى و هاوئاهه‌نگ كردنى له‌گه‌ڵ هه‌ل ومه‌رجى ئه‌م قۆناغه بۆ مامه‌ڵه‌ى دروست له‌گه‌ڵ روداو و پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى و كوردستان و عێڕاق، هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسگه‌لانه‌ى پێویستیان به هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش و سیاسه‌تى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى كوردستانى هه‌بێت هاوهه‌ڵوێستى دووپاتكرایه‌وه.
ته‌وه‌رى دووه‌م: ده‌رباره‌ى بارودۆخى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولامان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان چ ئه‌وانه‌ى به‌شدارن له حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆنن، كۆبوونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له په‌ره‌پێدانى ره‌وتى پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى نێو ماڵى كوردستان له رووى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و چاره‌سه‌رى كێشه و ئاسته‌نگه‌كان به دیالۆگ و یه‌كترقبوڵكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌چاوكردنى ئه‌رك و مافه‌كان له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ته‌نگژه و كێشه‌كان به لێك تێگه‌یشتن و هه‌روه‌ها به شێوازى ئاشتى و دیموكراسیانه.
ته‌وه‌رى سێیه‌م: باسى كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى عێڕاق كرا، كۆبوونه‌وه جه‌ختى كرده‌وه كه له‌ئاكامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵه‌وه دروستبون، پێویسته له‌م هه‌ل ومه‌رجه ناسكه‌ى ئێستاى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تیدا به له‌به‌رچاوگرتنى ده‌ستور و رێككه‌وتنه‌كان و هاوسه‌نگى چاره‌سه‌ربكرێن و، ره‌وتى پرۆسه‌ى سیاسى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێبازى دروستى دیموكڕاسیانه و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنى حكومه‌ت و، هه‌روه‌ها هه‌نگاونانى جدى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كه‌م وكوڕیه‌كان و دابینكردنى پێداویستیه‌كانى خه‌ڵكى عێڕاق له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه بۆ زیاتر ئه‌كتیڤكردنى چالاكى و باشتر جێبه‌جێكردنى بابه‌ته بڕیار لێدراوه‌كانى كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان، بڕیارى له‌سه‌ر ئالیه‌تێكى كارا و گونجاوتر دا، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زوو به‌زوو به‌گرینگ زانرا بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و چاره‌سه‌رى هه‌رجۆره ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێك. له كه‌ش و هه‌وایه‌كى دۆستانه‌دا كۆتایى به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
1/8/2012




