یەكگرتوو: دواوادە بۆ دیاریكردنی كاندیدی یەكێتی بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت 14ـی ئەم مانگەیە

هەولێر-تایبەت بە KDP.info-پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت: ئەگەر تا 14ـی ئەم مانگە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت دیاری نەكات، ئەوا یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار دەكەنەوە.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان شێركۆ جەودەت، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی لیژنەكانی پەرلەمان كۆ ببێتەوە و لەسەر لیژنەكانیش گەیشتوونەتە رێككەوتن و لە كۆبوونەوەی سبەینێشدا سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان هەڵدەبژێردرێن.
شێركۆ جەودەت هەروەها گوتیشی: بڕیارە ناونانی كاندیدانی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی ئەم هەفتەیە بێت و دوایین وادەش 14ـی ئەم مانگە دەبێت، بە پێچەوانەوە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار دەكرێتەوە و تەنیا سەرۆكی حكوومەت متمانەی پێ دەدرێت.
بڵند ئیبراهیم




