٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری: پۆستی سەرۆککۆمار گەرەنتی پاراستنی مافی کوردە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، چونکە ئەم پۆستە گەرەنتیی پاراستنی مافی کوردە لە عێراقدا.

 

لە میانەی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە، وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشیار زێباری، سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو و پۆستی سەرۆککۆمار رایگەیاند "پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، بەپێی دەستووریش کلیلی پێکهێنانی حکوومەت دەستنیشانکردنی سەرۆککۆمارە، دەبێت رێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکانی کوردستان هەبێت بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەم پۆستە."

 

 سەبارەت بە رۆڵی کورد لە بەغدا، زێباری رایگەیاند کە کوتلە کوردییەکان زۆرترین کاریگەری و بوونیان لە نێو پەرلەمانی عێراقدا هەبووە. راشیگەیاند رێککەوتنە سیاسییەکان زیاتر دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن روون دەبنەوە.

 

سەبارەت بە دەستێوەردانی دەرەوە بۆ ناو کاروباری عێراق و پێکهێنانی حکوومەت، زێباری روونی کردەوە ، ئەمەریکا، ئێران، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کاریگەرییان لەسەر عێراق هەیە، بەڵام دەستێوەردانەکانی دەرەوە راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت نابێت.

 

گوتیشی "قبووڵ ناکەین دەستێوەردانی هەرێمی کار بکاتە سەر چارەنووسی وڵات".

 

سەبارەت بە بارودۆخی ئەنباریش، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەبێت کێشەی ئەنبار بە گوتوێژ لەگەل خەڵکیچارە بکرێت. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار