چۆنیەتیی بردنەوەی ملیۆنێک دەنگ لە لایەن مالیکییەوە ئاشکرا بوو

بەغدا-الشرق الأوسط-KDP.info- سەرچاوەیەکی باڵا ئەو پلانە نهێنیە ئاشکرا دەکات کە لە ڕێیەوە مالیکی کە ژمارە یەکی لیستەکەیەتی لە بەغدا و زۆرترین دەنگ بە بباتەوە و دەڵێت، حیزبی دەعوە داوای لە ئەندام و لایەنگرانی کردووە بە تەنیا دەنگەکانیان بۆ مالیکی بێت و سەرکردە دیارەکانی دیکەی حیزبەکە پەراوێز بخرێن و کەمترین دەنگیان بۆ بچێت.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە نوی ببرێت بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیەندووە، "ڕێنمایی نێوخۆیی هەبووە کە حیزب دەری کردووە و تێیدا داوا لە لایەنگر و ئەندام و هەوادرانی حیزبەی دەعوە کراوە تەنیا دەنگ بە مالیکی بدەن"، زیات گوتی "لەبەرانبەریشدا بە مەبەست هەواڵی دانی کەمترین دەنگ بە سەرکردە دیارەکانی نێو حیزبە دەعوە و دەوڵەتی یاسا کە بە قەبقرەیان گونجاو نەبێت دزەی پێ کراوە، نموونەی ئەو سەرکردانەیش(حەسەن سنێد، سەڵاح عەبدولڕەززاق، حەیدەر عەبادین."
وەک سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە ئەم ڕێنماییانەیش بە واتای ئەوەیە کە جارێکی دی مالیکی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و ببێت بە تاکە کاندیدی دەوڵەتی یاسا و بەوپێیەیش ئەگەر هاتوو لایەنەکانی دی بیانەوێت کەسێکی دی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاری بکەن و بۆ مالیکی نەبێ، ئەوا لەوکاتەدا ناکرێت کەسانێک کە 150 تا 300 دەنگیان بردووەتەوە و لەگەڵ یەکێک(مەبەست مالیکییە) کە ملیۆنێک دەنگی بە دەست هێناوە نادیتە بگیرێت.
ئەو پرسە لە ئێستادا دۆخێکی نالەباری بۆ لایەنەکانی نێو هاوپەیمانیی نیشتیمانی وەبەر هێناوە، بە تایبەت بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کە عەممار حەکیم ڕابەرایەتی و هەروەها ڕەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتیی دەکات. ئەمەیش لە کاتێکدایە کە ئەو دوو ڕەوتە شیعەمەزهەبە لە ساڵی 2010-دا دەنگەکانیان بە مالیکی دا تا بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان سوورن لەوەی کە نابێت جارێکی دی پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە و ئەوان بە ڕاشکاوی ئێرانیشیان لەم پرسە ئاگادار کردووەتەوە.
وەک دەزانرێت قوورسە بێ هاوپەیمانەتی بتوانرێت حکوومەت پێک بهێرێت و هێزە شیعییەکانیش نایانەوێت ئەوەی پێی دەگوترێ ماڵی شیعە کە لەژێر ناوی هاوپەیمانیی نیشتیمانیدا بەرجەستە بووە لەدەست بدەن، بەڵام ئێستا بە هۆی ئەو کێشەیەی مالیکییەوە هەڕەشەی لەسەرە.
گوتەبێژ بە ناوی کوتلەی ئەحرار، جەواد جبووری پێوەست بەم پرسە دەڵیت، هێشتا دیتی ڕاستینەی دەوڵەتی یاسا ڕوون نییە، ئەمەیش لەکاتێکدایە کە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە پێویستی دەزانن کە سەرلەنوێ پەیکەری هاوپەیمانیی نیشتیمانی بینا بکەنەوە تا بە قۆناخی داهاتووی گونجاو بێت.
جبووری ئاشکرای دەکات کە، ناشێت ڤیتۆی "موتەحیدوون و هاوپەیمانیی کوردستانی" لە کاندیدکردنەوەی مالیکی، نادیتە بگیرێت و بە پێداگریی دەوڵەتی یاسایش شانۆی سیاسی گرفتی تێ دەکەوێت و هەر هەوڵێکیش بە ئاراستەی دەست پێ لە کار کێشانەوەی حکوومەت وەک ئەوەی ویستی گەلیشە بە ئاسانی سەر ناگرێت.




