٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی بێ ڕکابەرە... ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک

سەرچاوە: KDP.info
دهۆک-KDP.info- لقی 1-ی دهۆک ڕایگەیاند کە، لە دەنگدانی تایبەت لە دهۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان بێ ڕکابەرە و زیاتر لە دوولە سێی دەنگەکانی بە دەست هێناوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 1-ی دهۆک، مەسعوود سەرنی بە KDP.info-ی ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک 30632 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەیش 20995 کەس بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەنگیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان داوە.
سەرنی ڕێژەی دەنگەکانی لایەنەکانی دیکەیشی بەم جۆرە خستنە ڕوو:
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  1998 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان  1846 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان  1239 دەنگ
دڵدار ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار