فواد حوسێن: لەگەڵ ھەموو لایەنەنێک دادەنیشین

ھەولێر-AA-KDP.info- سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان،فواد حوسێندەڵیت، ئەگەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئاشكرا بوون، لەگەڵ ھەموو لایەک دادەنیشن.
ئێوارەی دوێنی لە ھەولێری پایتەخت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، ئوسامە نوجێفی و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کۆ بووەوە.
لهوبارهوە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، فواد حوسێن سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەموو شتێک كرا، بە تایبەت گفتوگۆ لەسەر ھەڵبژاردنی 30ی نیسان و ئەنجامەکانی و کاریگەرییەکانی کرا."
سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان ههروهها گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان دەرگا بۆ ھەموو لایەک کراوەیە و ئەگەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئاشكرابوو، ئهوا لەگەڵ ھەموو لایەک دادەنیشین."
ھەروەھا لە بارەی رەوشی ھەرێم و بەغدا فوئاد حوسێن گوتی: "پێویستە ئەو کێشانەی نێوان بەغدا و ھەرێم چارەسەر بکرێ و لهسهر ئهو بنهمایه بهرهو پێشهوه بچێ و بهشێوهیهك به تهواوهتی بگاته ئهنجام."




