سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی ئەورووپای کرد

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێری پایتەخت سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی ئەورووپا، یادی دامەزراندنی یەکیەتیی ئەورووپای کرد.
لەو مەراسیمەدا کە نێردەی یەكیەتیی ئەورووپا بۆ عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی یەكیەتیی ئەورووپا لە عێراقی فیدڕاڵ و ژمارەیەکی زۆر لە کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتار و وەزیران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ئامادەی بوون، هەریەک لە باڵیۆز خاتوو یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكیەتیی ئەورووپا بۆ عێراق و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نیكولای ماڵدینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتاریان پێشکەش کرد و لە کۆتایی مەراسیمەکەداسەرۆک بارزانی و نێردەی یەكیەتیی ئەورووپا بۆ عێراق کێکی یادەکەیان بڕی.




