٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و نوجێفی، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و نوجێفی کۆ بوونەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیان خستە بەر باس و هاوڕایش بوون لەوەی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ڕزگاركردنی عێراق لە قەیرانی سیاسی، دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەست پێ بكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێری پایتەخت سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ، ئوسامە نوجێفی و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرایە بەر باس و هەڵبژاردنەكانی 30ـی نیسانی ڕابردوو و ئەنجام و كاریگەرییەكانی تاوتوو كران.

هەر لەم دیدارەدا هەردوو لا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە لە دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردن لە لایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە و، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ڕزگاركردنی عێراق لە قەیرانی سیاسی، گفتوگۆ و دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەست پێ بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار