٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. چوار كوردی ئێزدی كوژان و تەرمی یەكێكی دیكەش دەدەۆزرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ - تایبەت بە KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ چوار كوردی ئێزدی لەلایەن تیرۆرستانەوە كوژراون و یەكێكی دیكەش تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ سەعید مەموزینی، بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ لە ناوچەی رەبیعەی سەر بە پارێزگای مووسڵ چوار كوردی ئێزدی كە لەو ناوچەیە كار دەكەن، لەلایەن تیرۆرستانەوە تەقیان لێ كراوە و دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: هەر ئەمڕۆ لە گوندی بایبۆخی سەر بە ناحیەی باشیكی پارێزگای مووسڵ، تەرمی هاووڵاتیەكی كوردی ئێزدی بەناوی (ئەحمەد حەسۆ لاسۆ) كە خەڵكی ناحیەی باعدرێیە، دۆزرایەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار