کۆمسیۆن ره‌تى ده‌کاته‌وه راگه‌یاندنى ئه‌نجامى کۆتایى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک بووبێته‌وه
__2014_05_08_h16m4s16__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ره‌تى ده‌کاته‌وه، کۆمسیۆن دووشه‌ممهی داهاتووی وه‌ک کاتى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌کانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیارى کردبێت.
میقداد شه‌ریفى گوتیشی سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى ژماردن و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گه‌یشتوووەته نزیکەی 75%، بەڵام وەک ئەوەی هەندێکی مێدیاکان بڵآویان کردووەتەوە کە دووشەممەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنرێن، ڕاست نییە.
میقداد شه‌ریفى بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵى راگه‌یاندنى کۆمیسیۆن گوتى، رێژه‌ى ژماردن و جیاکردنه‌وه به‌رده‌وامه و زیادى کردووه و به‌رده‌وامیشه، روونیشى کرده‌وه که کۆمیسیۆن له پێشوودا رایگه‌یاند پێویستى به 20 بۆ 30 رۆژه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى کۆتاىی رابگه‌یه‌نێت به هۆى درێژکردنه‌وه‌ى یاسای تایبه‌ت به سکاڵاکان و تانه‌دان، که ده‌قه‌که‌ى له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره (45)-ى ساڵى 2013-دا هاتووه.




