٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی 5ـی بەغدا: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کورسییەک بە دەست دێنین

سەرچاوە: KDP.info
بەغدا- تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە پارێزگای بەغدا کورسییەک بە دەست دەھێنن.
 بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا، محەممەد دەلۆ، بە kdp.infoـی راگەیاند: تاوەکو ئێستا لە پارێزگای بەغدا 30%ـی دەنگەکان جیا کراونەتەوە و تا ئێستایش لیستەکەی ئێمە زیاتر لە 16ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە، بۆیە پێشبینی دەکەین بە جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان کورسییەک لە بەغدا بەدەست بھێنین.
محەممەد دەلۆ گوتیشی: دەنگەکانی لیستەکەی ئێمە بەراورد بە ھەڵبژاردنی رابردوو زۆر زیادی کردووە.
دەلۆ روونیشی کردەوە، "لیستی (فەیلیون) کە بەجیا بەشدارییان کردبوو لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییەوە پشتگیرییان لێ دەکرا، رێژەیەکی زۆر کەم دەنگیان بە دەست ھێناوە کە دەکاتە دوو تاسێ ھەزار دەنگ و کورسی بە دەست ناھێنن، تەنھا زەرەریان لە ئێمە داوە."
زیاتر گوتی: کوردی فەیلی لە سنوری پارێزگای بەغدا دەنگیان بە بە لیستەکەی ئێمە داوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار