٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا له‌ هه‌ولێر، پارتی زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌دایه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و لیسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به ‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌وه‌یه‌.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی دووی پارتی دموكراتی كوردستان، كاروان جه‌لال، به‌ "كوردستان تی ڤی"-ی راگه‌یاند، له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت تا ئێستا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان پێنجهه‌زار و 272 ده‌نگی به ‌ده‌ست هێناوه‌ و به ‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌دایه‌.

گوتیشی، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك رووی نه‌داوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار