سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری گەیاندنی فه‌له‌ستین كرد

هەولێڕ-KDP.info- ئه‌مڕۆ 8/5/2014 پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، پێشوازی له وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستین، دكتۆر سه‌فا ناسره‌ددین و كۆنسووڵی گشتیی ئەم وڵاتە له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی سوپاسی ئەو پێشوازییە گه‌رمەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان لێیان كراوە و سڵاوی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین (مه‌حموود عه‌باس)ـی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی. هه‌روه‌ها ئاماژە‌ی به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستینی كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوردستان، وه‌زیری فه‌له‌ستینی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان به‌تایبه‌تی له بواری دابینكردنی ئارامی و ئاسایش نیشاندا. هیوای خواست له بواری جیاجیا هاوكار بن له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سڵاو و رێزیشی بۆ سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، مه‌حموود عه‌باس بە شاندی میوان ڕاگەیاند و جەختی لە، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و دۆستانه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان كردەوە.
هەر لەم دیدارەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ كاری هاوبەشی نێوان فەلەستین و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیاره‌كه‌دا وه‌زیری گه‌یاندنی فه‌له‌ستینی باسی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌یان كرد سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی ناوخۆیی و كۆششه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوویی فه‌له‌ستینی، سه‌رۆك بارزانییش هیوای خواست ئاساییش و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین بێته‌دی.




