٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. مەحموود عوسمان: ورووژاندنی پرسی پۆستی سەرۆككۆماری بۆ دروستكردنی كێشەیە لە نێوان لایەنە كوردییەكاندا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە KDP.info-ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی دەڵێت، ورووژاندنی پرسی پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاساوە، بۆ ئەوەیە كە كێشە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كورددا دروست بكەن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاپەیمانیی كوردستانی د. مەحموود عوسمان، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: پێویستە سەرەتا كورد لە نێوخۆیاندا یەكگرتوو بن و پلانێكی باش دابنێن دواتر لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا گفتوگۆ بكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق.

د. مەحموود عوسمان گوتیشی: ئەم جارە ئەگەر رێككەوتن بكرێت، پێویستە زۆر ڕوون بێت و كاتی جێبەجێكردنیشی دیاری بكرێت و وەكو رێككەوتنی جاری پێشوو نەبێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاپەیمانیی كوردستانی ڕوونیشی كردەوە، ورووژاندنی پرسی پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن ئەندامانی لیستی دەوڵەتی یاساوە كە ئەم پۆستە بە كامە لایەن بدرێت، بۆ ئەوەیە كە كێشە لە نێوان لایەنە كوردییەكان دروست بكەن، ئەگەر نا هێشتا باسی ئەوە نەكراوە كە كێ ئەم پۆستە وەردەگرێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار