٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی كورد: حكوومەتی داهاتوو بە هەمان شێوەی رابردوو دەبێت، بەڵام بە مەرجی قورستر

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، حكوومەتی داهاتوو بە هەمان شێوەی رابردوو دەبێت، بەڵام ئەمجارە بە مەرجی قورستر و ئەو كەسانەی ئێستا لە پۆستەكاندان، گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق د. رزگار، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كردووە كە لە 25ـی ئەم مانگەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت، بۆیە هەر لە ئێستاوە لایەنەكان دەستیان بە جموجۆڵ كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، بەڵام ئەستەمە هیچ لایەنێك بتوانێ زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنی و بە تەنها حكوومەت پێك بێنێت و پێویستی بە لایەنەكانی دیكە دەبێت.

د. رزگار گوتیشی: بە ڕای من حكوومەتی داهاتوو بەهەمان شێوەی رابردوو دەبێت، بەڵام ئەم جارە مەرجی زۆر قورس دادەنرێن، بۆ ئەوەی وەكو ئەم كابینەیە كودەتا بەسەر لایەنەكانی دیكەدا نەكرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێن و هەموو لایەنێكیش شەریكی راستەقینەی حكوومەت بێت.

ئەو ئەندامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی زیاتر گوتی: زۆرینەی لایەنەكان ئەم جارە بەو كەسانە رازی نابن كە پێشتر ئەزموونیان لەگەڵیاندا هەبووە لە دەستەڵاتدا، گۆڕانكاری لە كەسەكاندا دەكرێت، بە جۆرێك دەستەڵات قۆرخ نەكات و داواكاریی لایەنەكان جێبەجێ بكات و هاوبەشی راستەقینە بن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار