٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یڵدز: ھێشتا نەوتی ھەرێمی کوردستان نه‌نێردراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

تبلیسی-AA-KDP.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ده‌ڵێت، هێشتا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نه‌كراوه‌.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی جۆرجیا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا عه‌بدوڵا گوڵ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌، له‌ تبلیسیی پایته‌ختی ئەو وڵاتە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی توركیا تانه‌ر یڵدز رێك خرا.

تانه‌ر یڵدز لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە گوتی: "ھێشتا نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بازاڕە جیھانییەکان نەکراوە، ڕاستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن باس لە فرۆشتنی ئەو نەوتە دەکەن، بەڵام ھێشتا ئەو نەوتەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاتووە ڕەوانەی بازاڕە جیھانییەکان نەکراوە و حاڵی حازر 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە تانکەرەکانی بەندەری جەیھاندایە."

زیاتر گوتی "رۆژانە نزیکەی 100 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی تورکیا دەکرێ، حکوومەتی بەغدایش ئاگای لەو بڕە نەوتە ھەیە و لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستاندا لەو بارەوە گفتوگۆیان کردووە، وا بزانم تا سێ چوار رۆژی دیکە ئەو تانکەرانەی بۆ ھێشتا نەوتی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرابوو پڕ دەبن، پێکەوە چاوەڕوانی پێشکەوتنەکانین."

 دووپاتیشی کردەوە "دەیڵێمەوە ئەو نەوتە نەوتی عێراقە و ئەوە عێراقییەکانن کە دەتوانن نەوتەکەیان بفرۆشن و ئێمە تەنیا دەیگوازینەوە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار