دواوردەكاریی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی گشتی لە سلێمانی

سلێمانی-KDP.info/ دوای پێنج ڕۆژ لە ئەژماركردنەوە و بەرراودكاری، سەرلەئێوارەی دوێنێ پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی گشتی لە شاری سلێمانی كۆتایی هات.
ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی (پ.د.ك) محەممەد شێخ سدیق بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: كۆی سندووقەكان بریتی بووە لە ( 3460) كە (70) سندووق شریتی سووریان لێ درابوو و (37) سندووقیش عەزل كرابوون، وابڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی ئەو سندوقانە یەكلا بكرێتەوە.
كۆی سكاڵاكانیش كە تۆمار كرابوون، بریتییە لە (1013) سكاڵا كە (102) سكاڵا لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تۆمار كراون، كە (19) لەو سكاڵایانە سكاڵای سوورن.
بەپێی دوایین ئامار پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران (89704) دەنگ و بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش (85776) دەنگی بە دەست هێناوە.
هیوا حوسێن ئەمین




