پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی دەستی پێ كرد

سلێمانی-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگدانی تایبەت دەستی پێكرد و سەرجەم سندووقەكانی دەنگدانی تایبەتیش لە هۆڵی هەڵگورد عارف لە شاری سلێمانی كۆ كراونەتەوە بە مەبەستی جیاكردنەوە و ئەژماركردنیان.
بە پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی 99% بووە و 72.000 كەس مافی دەنگدانی هەبووە كە لەو رێژەیەش 71.280 كەس بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەتیان كردووە.
سلێمانی/ ئارمان مەلازادە




