سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە دکتۆر زریان عوسمان دەکات

برای بەڕێز دکتۆر زریان عوسمان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و دۆستانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم دایکی ڕەحمەتیتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
6/5/2014




