٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەکیەتیی مامۆستایان 200خانوو بۆ مامۆستایانی کەرکووک دروست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-  جێگری سەرۆکی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە، بۆ دروستکردنی 200خانوو بۆ مامۆستایانی شاری کەرکووک.

 جێگری سەرۆکی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەحمەد گەرمیانی، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی شاری کەرکووکیان کردووە و گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای دیاکۆ بۆ دروستکردنی 200خانوو بۆ مامۆستایان لە کەرکووک ستی سێ کە پڕۆژەیەکی گشتیی نیشتەجێبوونە واژۆ کردووە.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: لە ناو کەرکووک ستی سێ، 200خانوو کە ھەر یەکەیان لە سەر رووبەری 160مەتر بۆ مامۆستایان دابین کردووە بە 50ھەزار و500دۆلار و ماوەی تەواوبوونی ئەو خانووانەیش 30مانگە، پێشەکییەکەی 10ھەزار دۆلارە و پاش ساڵێک 5ھەزار و300 دۆلار دەدرێت و پاش وەرگرتنی 10ھەزار دۆلار دەدەن و ئەو بڕە پارەیەی دەمینێتەوە بە60مانگ دەدرێت کە ھەرمانگ 450دۆلار دەبێت.

گەرمیانی زیاتر گوتی: ئەو مامۆستایان تائێستا لە یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوون، دەتوانن داواکاری پێشکەشی لقی کەرکووکی یەکیەتیی مامۆستایان بکەن، بۆئەوەی لە رێگەی تیروپشکەوە خانوویان بەسەردا دابەش بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار