٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان رێگەچارەیەک بۆ پەلەکردن لە پێکھێنانی کابینەی نوێ دەدۆزێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پەلەکردن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی ئەگەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت دیاری نەکات، پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ھەموار بکەنەوە و تەنھا سەرۆکی حکوومەت مافی راسپاردنی بۆ پێکھێنانی حکوومەت ھەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئامینە زکری، بۆ kdp.info گوتی: سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە پێنج خاڵ پێک دێت، لەوانە سوێندخواردنی سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و دەنگدان لەبارەی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان و ناونانی کاندیدانی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و گفتوگۆکردن لەبارەی حەوت پڕۆژەیاسا و دەستلەکارکێشانەوەی ئەرسەلان باییز.

ئامینە زکری گوتیشی: ئەگەر سبەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت دیاری نەکرد، پرۆسەی ناونانی کاندیدی سەرۆکی حکوومەت بەڕێوە دەبەن، بەڵام رەنگە لە راسپاردن لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە دوابکەوێت.

زگری زیاتر گوتی: بۆئەوەی زیاتر پێکھێنانی حکوومەت دوانەکەوێت، ھەوڵ دەدەن یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەموار بکەنەوە، کە تەنھا سەرۆکی حکوومەت راسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت، ئەوکات کابینەی نوێ زووتر رادەگەیەندرێت و دواناکەوێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار