٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: بێ لە دەنگەکانی تایبەت و دەرەوە، نزیكەی 29 كورسی بۆ پەرلەمانی عێراق بە دەست دەهێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.info-بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جگە لە دەنگی تایبەت و دەرەوە 26 تا 29 كورسی بە دەست دەهێنن.

 بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان خەسرۆ گۆران، بە kdp.infoـی راگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەكان چاوەڕوان دەكرێت لە سلێمانی نزیكەی سێ كورسی و لە كەركووك دوو كورسی و لە بەغدا كورسیێک و لە دیالەیش یەك كورسی بۆ پەرلەمانی عێراق بە دەست بێنینن.

 

خەسرۆ گۆران گوتیشی: "بەپێی ئەو دەنگانەی تاوەكو ئێستا جیا كراونەتەوە جگە لە دەنگی تایبەت و دەرەوە، چاوەڕوان دەكرێت 26 تا 29 كورسی بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەست بێنینن."

گۆران ڕوونیشی كردەوە، "زۆرترین دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە دهۆك و هەولێر بووە، بە جۆرێك لە دهۆك لە 19 كورسی كەمتر ناهێنین و لە هەولێریش 13 تا 14 كورسی بە دەست دەهێنین."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار