٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ئەوقاف: عومرەكارانی هەرێمی كوردستان سەلامەتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە kdp.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە كە، هەموو عومرەكارانی هەرێمی كوردستان سەلامەتن و تووشی هیچ نەخۆشییەك نەبوون.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارێ ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەریوان نەقشبەندی، دەڵێت: عەرەبستانی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی ‌بە هۆی ڤایرۆسی (كورونا) لە سعوودیە گیانیان لە دەست داوە، گەیشتە 112 كەس و زیاتر لە 400 كەسیش هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن.

مەریوان نەقشبەندی زیاتر گوتی: بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ئەو 3000 عومرەكارەی هەرێم كە ئێستا لە سعوودیەن، پەیوەندیم بە بەرپرسی پەیوەندییەكانی حەج و عومرەی هەرێمەوە كرد و پێی راگەیاندم كە سەرجەم عومرەكارانی هەرێم لەم نەخۆشییە بەدوورن و هیچ عومرەكارێك تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبووە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار