نووسینگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، لە جەل ئاغا سوتێنرا
__2014_05_06_h16m56s37__BA.jpg)
ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- نووسینگەی شەهید نەسرەددین بەرهەک کە سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریایە لە شارۆچکەی جەل ئاغای ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە سووتێنرا.
بەپێی زانیارییەکان پاش شکاندنی دەرگای سەرەکیی نووسینگەکەو چوونە نێویەوە ئاگری تێ بەر دراوە و بە تەواوی سوتاوە.
سەرچاوەیەک بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، ئەم سەرلەبەیانییە بینیمان کە بەسەر دیواری نووسینگەکەوە ڕستەیەک نووسراوە و دەڵێت، "لە مۆڵگەکانتان لە گۆڕتان دەنێین."
بارەگای شەهید نەسرەددین بەرهەک لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەی جەل ئاغا و لە لایەن عەلای کوڕی شەهید نەسرددین بەرهەکەوە بەڕێوە دەبرا.




