٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی كورد: پڕۆژەیاسای بودجە بە بێ كورد پەسەند دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- kdp.info- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی هەوڵ دەدات پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند بكات.

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی شلێر عەزیز، بۆkdp.infoگوتی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا وێڕای ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت، بەڵام كورد بەشداریی تێدا ناكات، چونكە تاوەكو داواكارییەكانی ئێمە جێبەجێ نەكرێن، بەشداری لە گفتوگۆكانی بودجەدا ناكەین.

 

شلێر عەزیز گوتیشی: لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی رێك كەوتووە، كە پڕۆژەیاسای بودجە بە دەنگی زۆرینە و بە بێ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد پەسەند بكات، كە چاوەڕوان دەكرێت   هەر بەم شێوەیە بێت، چونكە تاوەكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار