هەینیی داهاتوو جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان کۆتایی دێت

هەولێر- تایبەت ـKDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەینیی داهاتوو کۆتایی دێت و تائێستایش60%-ی پرۆسەکە بێ کێشە بەڕێوە چووە.
هەندرێن محەممەد بە ڕاگەیاند، "جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر زیاتر لە 60%-ی تێپەڕاندووە، زانیارییەکان کۆ دەکەینەوە و دەیانێرینە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا، پرۆسەکەیش بە هیچ کێشەیەک بەڕێوە دەچێت و هیچ سکاڵایەکیش لەو ڕووەوە تۆمار نەکراوە کە کاریگەریی بەسەر ئەنجامەکانی پرۆسەی دەنگدانەوە هەبێت."
ڕوونیشی کردەوە، "جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لە سێ بنکەیە و هەروەها بنکەیەکی تایبەیش بۆ جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگە تایبەتەکان تەرخان کراوە، لەو باوەڕەیشداین هەینیی داهاتوو پرۆسەکە کۆتایی بێت."
هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 30-4-2014 ساز درا و ەبپێی ئەنجامە بەراییەکانی دەستگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و مێدیاکانیش پارتی لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی حیارقیش لە پلەی چوارەم دێت.




