ئێران... لیستی پارتی پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە

تاران-KDP.info- بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە تاران، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر لە پێشەوەی لیستەکانی دیکەوەیە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
سەرچاوەیەک بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەکانمان لە چاودێرانمانەوە کە لە سەنتەرەکانی دەنگدانن، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی ڕەوەندی کوردی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پێشەوەی لیستەکانی دیکەوەیە.
ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەیەن:
پارتی دیموکراتی کوردستان 1046
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 123
بزووتنەوەی گۆڕان 29
کۆمەڵی ئیسلامی 14
بزووتنەوەی ئیسلامی 14
یەکگرتووی ئیسلامی 13




