ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا دەگاتە هەولێر

سەرچاوەیەكی ئاگەدار را یگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا بگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت كۆبێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە ئاكانیوزى راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد داوود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بەیاوەرى شاندێكی باڵاى حكوومەتى توركیا بەسەردانێك دەگاتە هەولێر.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا، ئۆغڵۆ لەگەڵ هەریەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.
لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەى "شەرقولئەوسەت"ی لەندەنى بڵاوى كردەوە كە ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئاشتەوایی نێوان ئەنجوومەنى نیشتمانیى سووریا و ئەنجوومەنى نیشتمانیى كوردی سووریا بەشداری دەكات.
رۆژنامەكە ئاماژە دەكا كە بڕیارە هەر ئەمڕۆش عەبدولباسیت سیدا سەرۆكى ئەنجوومەنى نیشتمانیی سووریا بگاتە هەولێر.




