٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادی 26 ساڵەی ئەنفالكردنی دەشتی كۆیە كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
كۆیە -KDP.info/ ژێر ناوی لە فرمێسكەوە بۆ هیوا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ یەكەی ئیداریی سنووری ناحیەی ئاشتی و رێكخراوەكانی تایبەت بە پرسی جینۆساید، مەراسیمێك بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 26 ساڵەی ئەنفالكردنی دەشتی كۆیە ساز كرا.
دوای وەستانی خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان و وتاری بەخێرهاتن، وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لەو نەهامەتیانەی گەلی كورد كرد لە سەردەمی رژێمی ڕووخاوی بەعسدا. دواتر وتاری بنەماڵەی ئەنفالكراوان خوێندرایەوە.
 هەر لەو مەراسیمەدا شانۆگەرییەك لە لایەن قوتابیانی خوێندنگای رۆژهەڵات نماییش كرا و بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان. لە كۆتایی مەراسیەكەدا تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لە لایەن وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەڕێوەبەری ناحیە و ئامادەبووانی مەراسیمەكە دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار