٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێ لە کۆتاکان، پارتی 9 کورسیی بردووەتەوە... ڕەنگە یەکەمی مووسڵ بێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، بەپێی ئەنجامی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیا کراونەتەوە، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ 180ھەزار دەنگ بەرز بووەتەوە.

 

 بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.info راگەیاند: رێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا گەیشتووەتە 180ھەزار دەنگ، کە دەکاتە نزیکەی 9کورسی، جگە لە کۆتاکانی شەبەک و مەسیحی.

 

سەعید مەموزینی گوتیشی: بەم جۆرە بێت کە بەردەوام دەنگەکانی پارتی لە زیادبووندایە و تا ھەموو دەنگەکان جیا دەکرێنەوە، ئەگەری ھەیە پارتی لیستی یەکەم بێت لە مووسڵ، ئەگەر نەبێتە یەکەمیش 100% لیستی دووەمە.

 

مەموزینی روونیشی کردەوە، ئەمە تەنھا دەنگەکانی ھەڵبژاردنی گشتییە و تا ئێستا دەنگەکانی تایبەت و مەرجداریان بە دەست نەگەیشتووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار