چوارشەممە پەرلەمان کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان داوا لە ئەندامانی دەکات بۆ دانیشتنی ژمارە 2-ی ئاسایی لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان کە وەها بڕیارە چوارشەممە ساز بدرێت، ئامادە بن.
لە بانگهێشتنامەیەکیدا بۆ کۆی ئەندامانی، پەرلەمانی کوردستان بەپێی حوكمی بڕگە 1-ی ماددە 5 و بڕگە 2 لە ماددە 17-ی پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق، ژمارە 1-ی ساڵی 1992-ی هەمواركراو، بریاری دا بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی بکات بۆ دانیشتنی ژمارە 2-ی ئاسایی خولی گرێدانی دووەم ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستانی- عێراق، کە لە سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە 7/5/2014-دا کۆ دەبێتەوە.




