٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی... دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگدانی تایبەت دەست پێ ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  بڕیار وایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگدانی تایبەت لە شاری سلێمانی دەست پێ بکات.

 بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت 99% بووە، هەر بۆیە ئەمەش وای کردووە سەرجەم لایەنەکان و بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی چاوەڕوانی بەدەستهێنانی رێژەیەکی باشی دەنگدانی تایبەبتن بۆ زیادکردنی دەنگەکانیان.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە پاش گۆڕان دێت لە شاری سلێمانی.

 لە پارێزگای سلێمانی 72.000 کەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانی هەبووە کە لەو رێژەیەش 71.280 کەس بەشداری هەڵبژاردنی تایبەتیان کردووە.

 

 

ئارمان مەلازدە

هەواڵی پەیوەندیدار