تەقنەوەیەك لە خورماتوو 3 کوژراو و 14 برینداری لێ كەوتەوە

خورماتوو-KDP,info/ نزیكەی سەعات نۆی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەك خورماتووی هەژاند و 3 کوژراو و 14 برینداری لێ كەوتەوە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید فارووق ئەحمەد، بەKDP.info ـی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم چێشتخانەی (جنە العراق)، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هیۆندای ئەكسنت ژمارە 16259 نەینەوا تەقییەوە و 3 شەهید و 14 برینداری لێ كەوتەوە، كە یەكێك لە شەهیدەكان هاووڵاتیەكی سڤیلە و خەڵكی شاری كەلارە، دوو لە بریندارەكانیش هاووڵاتین، ئەوانی تر سەجەم سەربازی سریەی دووی تەموین و نەقڵی فیرقەی دووی سوپای عێراقن، كە بە مەبەستی حەوانەوە و نانخواردن لەو چێشتخانەیە لایان داوە.
هیوا حوسێن ئەمین




