بێ لە دەنگە تایبەت و مەرجدارەکان، پارتی لە هەولێر 323 هەزار و 240 دەنگی بە دەست هێناوە

هەولێر - تایبەت بەkdp.info- بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر ڕایگەیاند، جگە لە دەنگەكانی تایبەت و مەرجدار، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر هەشت كورسیی بە دەست هێناوە. ئاماژەیشی دا كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە زیاتر لە 87 هەزار دەنگ لە پێشەوەی لیستەكانی دیكەوەیە.
بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كرمانج عەبدوڵڵا، بە kdp.infoــی ڕاگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەكان تاوەكو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر 323 هەزار و 240 دەنگی بە دەست هێناوە، ئەمەش جگە لە دەنگەكانی تایبەت و مەرجدار.
كرمانج عەبدوڵڵا گوتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 140 هەزار و 702 دەنگ، گۆڕان 94 هەزار و621 دەنگی بەدەست هێناوە، بەمەش پارتی دیموكراتی كوردستان بە 87 هەزار و 907 دەنگ لە پێشەوەی هەموو لیستەكانەوەیە.
بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر ڕوونیشی كردەوە، بە بەراورد لەگەڵ هەلبژاردنی رابردوودا زیاتر لە 40 هەزار دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان زیادی كردووە.
بڵند ئیبراهیم




