كۆمپانیای تۆتاڵ و ماڕاتۆن پێکەوە دێنە کوردستان

كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسا و ماڕاتۆنی ئه‌مه‌ریكایی رێككه‌وتوون له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بكه‌ن و سه‌رۆكی كۆمپانیای ماڕاتۆن وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌ست لێنه‌دراوی هه‌رێم نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان له جیهاندا به ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به هایدرۆكاربۆن ناسراوه.
ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی گلۆبی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه) كۆمپانیای ماڕاتۆن رایگه‌یاندووه كه گرێبه‌ستێكی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ مۆركردووه تاوه‌كوو به هاوبه‌شی، له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكه‌ن.
به‌پێی رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی، كۆمپانیای تۆتاڵ رێژه‌ی 35% ی پشكه‌كانی كۆمپانیای ماڕاتۆن له‌و دوو كیڵگه‌یه‌دا به خۆ ده‌گرێت و له هه‌مانكاتیشدا ماڕاتۆن له رێژه‌ی 45%ی پشكی كاره‌كاندا به‌شدار ده‌بێت له هه‌ردوو كیڵگه‌كه‌دا، هه‌رچه‌ند ئاماژه‌یداوه كه ره‌نگه ئه‌م رێژه‌یه به‌رزی و نزمیی تێ بكه‌وێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 20% له كاری وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌دا هاوكاریان ده‌بێت.
ماڕاتۆن له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆیدا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ له شارۆچكه‌ی هه‌ریر له‌سه‌ر رووبه‌ری 174هه‌زار هێكتار و له كێڵگه‌ی سه‌فین به رووبه‌ری 105هه‌زار هێكتار كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر.
به‌پێی رۆژنامه‌ی گلۆب، سه‌رۆكی كۆمپانیای ماڕاتۆن، ئانێل بای خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ له ئاستێكی زۆر به‌رزدا هاوكاریی هاوبه‌شیان هه‌یه.
ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان له جیهاندا به ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به هایدرۆكاربۆن ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چانسی زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ له ناوچه‌یه‌كی ده‌ست لێنه‌دراوی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌توانین كاری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بكه‌ین كه كاری به‌دوا گه‌ڕان، دۆزینه‌وه، رووپێوكردن، هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت و ده‌رهێنان له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای به ئه‌نجام بگات.
رۆژنامه‌ی گلۆب نووسیویه‌تی، له 30ته‌مموز/یۆلیۆ 2012دا هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت له كێڵگه‌ی هه‌ریر ده‌ستی پێكردووه و بڕیاریشه هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌فین له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2013دا ده‌ست پێ بكات.
كۆمپانیای ماڕاتۆن یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له شاری هیوستن له ویلایه‌تی ته‌كساس، هه‌روه‌ها جودا له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكای باكوور، ئه‌وروپا، و ئه‌فریقیا كاری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ئه‌نجام ده‌دات و تا كۆتایی 2011، له بیره نه‌وتییه‌كانیدا 1.8بلیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌رهێناوه.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵی رێککەوتنی ئەو دوو کۆمپانیایە، بڕوانە ماڵپەڕی کۆمپانیای ماراتۆن:
http://www.marathonoil.com/News/Press_Releases/Press_Release/?id=696782




