٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێ کەوت

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆک بارزاني و شاعەبدوڵا لە ديدارێکي پێشووترياندا.

هەولێر-KDP.info-  دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی کە لەلایەن شای ئوردن، شاعەبدوڵڵاوە ئاراستەی کرابوو، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێ کەوت.

 بڕیار وایە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئوردن چەند ڕۆژێک بخایەنێت و تیایدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان شای ئوردن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی ئەنجام بدرێت.

لەو کۆبوونەوانەدا باسی پەرەپێدنی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگی و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن دەکرێت کە لە خزمەتی هەردوولا و عێراقیشدا بێت.

شایەنی باسە شاندێک لە بەرپرسانی حکوومیی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن کە پێکهاتووە لە: ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و وەزیری ناوخۆ، کەریم سنجاری و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانم دکتۆر فواد حوسێن و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەلاح مستەفا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار