پەیامنێرانی بێسنوور: ئازادیی راگەیاندن لە ناوچەکانی(PYD) پێشێل دەکرێ

هەولێر-KDP.info- پەیامنێرانی بێسنوور نیگەرانە لە پێشێڵکردن و خراپبوونی ئازادیی راگەیاندنەکان لە سووریا، بە تایبەت ئەوانەی کە لەژێر دەستەڵاتی(PYD)ـەن.
رێکخراوەکە هەست بەو کێشە و ململانێیانە دەکات کە لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە، هۆکارەکەشی گرووپە تووندڕەوەکانە کە بووەنەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
بۆ ئەم مەبەستە رێکخراوەکە داوای لە(PYD) کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە ئازادییەکان جێبەجێ بکەن لەنێویاندا ئازادی راگەیاندنەکان، چونکە ئەوان لەو ناوچەیە باڵادەستن.
دامەزراندنی یەکێتی راگەیاندکارانی ئازاد هەنگاوێکی هاوشێوەی ئەو هەوڵانەیە بوو کە بۆ دامەزراندنی دەستەیەک دەدرا تا هاوشێوەی وەزارەتی راگەیاند بێت لە ناوچەکەدا.
رێکخراوەکە زانیاریی دەستکەوتووە دەربارەی پەرەسەندنی ئەو پێشێڵکارییانەی کە دژی راگەیاندنکارانی سووریایی دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان زۆربەی پێشێلکارییەکانیش لەسەر دەستی هێزەکانی ئاسایشی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەلی باڵی سەربازیی(PYD) ئەنجام دەدرێت.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2013 راپۆرتێکی دوو لاپەڕەیی بەناوونیشانی (رۆژنامەگەری لە سووریا، کارێکی ئەستەمە؟) بڵاو کردووەتەوە، کە ئاماژە بە هەموو ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە لە سووریا روویان داوە.
جێی باسە، لە 15-ی ئابی 2013 -دا دەستەی باڵای کورد لە رۆژئاوای کوردستان، یەکێتیی راگەیاندکارانی ئازادی بە تاکە سەرچاوە بۆ کاری رۆژنامەگەری لە رۆژئاوا ناساند.




