٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان، دەستگیرکردنی چاودێرەکانی گۆڕان سەرکۆنە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی چەند بریكارێكی رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆران لە سلێمانی دەکات و لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایدەگەیەنێت، "ئەم كارە نەشیاوە ئیدانە دەكەین و خوازیارین بە رێكارە یاساییەكان ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بنبڕ بكرێن و چیتر ترس و تۆقاندن دژ بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە كار نەهێنرێت."

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆكایەتی پەرلەمان:

"شەوی 2 لەسەر 3 ی 5/2014 دەستەیەك چەكداری دەمامكدار لەنزیك بنكەی كۆكردنەوەو بژاردنی دەنگەكانی سندوقەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پارێزگاكانی هەرێم لە ئەلبیسەكە لە سلێمانی بەشێوەیەكی نایاسایی چەند بریكارێكی رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆران دەستگیر دەكەن و مامەڵەی ناشیاو و نایاسایییان لەگەڵدا دەكەن و دوای فشار و ئەشكەنجە دانێكی زۆر لەهەندێك دەزگای راگەیاندنی حزبیەوە نیشان دەدرێن.

  ئێمە لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم كارە نەشیاوە دەكەین و خوازیارین بە رێكارە یاساییەكان ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بنبڕ بكرێن و چیتر ترس و تۆقاندن دژ بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكار نەهێنرێت،

داوا دەكەین لەم كەیسەو هەر كەیسێكی تری هاوشێوە یاسا سەروەر بێ و رێگری لەبریارەكانی دادگا نەكرێت و داواكراوان لەلایەن لایەنە پەیوەندارەكانەوە رادەستی دادگا بكرێن.

  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان"

 

هەواڵی پەیوەندیدار