٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی بۆ گۆڤاری "سین"ـی لوبنانی: پارتی بەرنامە و پلانی گرینگی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری "سین"ـی لوبنانی، هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم كە چەندین ساڵە لە پێناو ئازادی و دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتی لە عێراقدا تێدەكۆشین، خستە بەر باس و هاوكات ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بایەخێكی یەكجار زۆری بە چینی ئافرەتان و گەنجان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی كورد دەدات.

 

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، ئەمڕۆ یەكشەممە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (گۆڤاری سین)-ی لوبنانی ساز كرد (كە گۆڤارێكی بەناووبانگی جڤاكی و سیاسیی لوبنانییە).

كچە رۆژنامەڤان (كارن عابد) دیدارەكەی ساز كرد كە ئەم تەوەرانە لەخۆ دەگرێت و لە ژمارەیەكی تایبەت بڵاو دەكرێتەوە بە بۆنەی بوونی هەولێر بە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەبی.

كارن، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە هاتنیان بۆ كوردستان و رەخساندنی ئەم دیدارە لەگەڵ فازڵ میرانی، سەرسووڕمانی خۆی بۆ ئەم پێشكەوتنانەی كوردستان و هەروەها ئەم ئەمن و سەقامگیرییەی كە هەیە دەربڕی بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە رەوشی هەرێمی كوردستان.

میرانی لەمیانی دیمانەکەیدا، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بە گشتی و گەلی كورد بە تایبەتی بۆ كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن كرد و كورتەیەك لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردی خستە ڕوو بە تایبەتی رۆڵی پارتی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان كە هەزاران گوندیان وێران كرد و كیمیابارانیان بەسەر گەلی كورددا هێنا و ئەمە جگە لە ئەنفال و بێسەروشوێنكردنی 8000 هەشت هەزار بارزانی و 180هەزار كەسی كوردی بێتاوان و باوەڕمان بە دیموكراتی و ئازادی و پێكەوەژیان لە عێراقێكی فیدراڵیدا هەیە.

میرانی دەڵێت: هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم كە چەندین ساڵە لە پێناو ئازادی و دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتی لە عێراقدا تێدەكۆشین و پارتی دیموكراتی كوردستان بایەخێكی یەكجار زۆری بە چینی ئافرەتان و گەنجان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی كورد دەدات.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی هەروەها ئاماژەی بە ئارامی و ئەو پێشكەوتنانەی هەرێمی كوردستان دا كە پارتی رۆڵی سەرەكیی بینیوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەدیهێنانیان بینیوە و، دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان كە هەردەم لایەنی سەرەكی بووە لە بەڕێوەبردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەرنامە و پلانی گرنگی هەیە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان پشتئەستوور بە مێژووە پڕشنگدارەكەی و ئەزموونێكی سەركەوتووی حوكمڕانی كە كوردستان دەگەیەنێتە كەناری ئارامی و درێژە بە پێشكەوتنەكان دەدات.

كارن عابد ستایشی قوربانیدان و خۆڕاگریی گەلی كوردستانی كرد لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی خۆی و ئاماژەی بە ئارامی و پێشكەوتنە بەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ گەلی كورد خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار