په‌رله‌مان ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی دواخست

هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه. بەڵام له دانیشتنه‌كەی پەرلەماندا به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پرسی ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاری ھەرسین،بەkdp.info-ی راگەیاند:ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ بووە و تێیدا ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردران و ناونانی کاندیدانی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەیشی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئاری ھەرسین گوتیشی:ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی پارێزگای سلێمانی وھەولێریش پێک ھێندرا.
ناوی ئەندامانی لیژنەی یاسایی:
نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
1_شوان شێخ ئەحمەد
2_د.ڤالافەرید
3_زەمان فەیسەل
نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران
1_بەھار مەحمود
2_ئەنوەر قادر
نونەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
1_ئەبو بەکر ھەڵدەنی
نوێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
1_گۆران ئازاد
2_تەلار لەتیف
نوێنەری لیستی تورکمانی
مونا نەبی نادر
نوێنەری لیستی مەسیحیەکان
لینا زەریا
هەولێر- بڵند ئیبراھیم




