موئەیەد تەییب: هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری نەكراوە
__2014_05_04_h14m3s41__BA.jpg)
بەغدا - تایبەت بەKDP.INFO - گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ كورد تێدەپەڕێندرێت، یاخود دەكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراقەوە.
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق موئەیەد تەییب، بە KDP.INFOـی ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دانەنراوە، ئەوەی لە راگەیاندنەكانیش باسی لێوە دەكرێت هیچی راست نییە.
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: ئێمە وەكو كورد لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین و بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی عێراقدا ناكەین تا لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدادا نەكرێت.
موئەیەد تەییب راشیگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە و هەرێمی كوردستانیش دەستی بە فرۆشتنی نەوت كردووە، بۆیە بە بڕوای من بودجە بە بێ كورد تێدەپەرێندرێت یاخود دەكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمانەوە.
بڵند ئیبراهیم




