٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیسیۆن رەتی كردەوە مالیكی یەك ملیۆن دەنگی هێنابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - kdp.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رەتی كردەوە كە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ملیۆنێك دەنگی بەدەست هێنابێت.

سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەكان میقداد شەریف، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاگادار نین كە مالیكی ملیۆنێك دەنگی بەدەست هێنابێت و بە هیچ شێوەیەك ژمارەی وا بوونی نییە.

 شەریفی گوتیشی: هەر ژمارەیەك  كە بڵاو دەبیتەوە راست نییە و زۆربەی لایەنەكان چاودێری خۆیان هەیە. داواشی لە لایەنەكان كرد چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی بن و لەسەر بنەمای ئامارەكانی خۆیان بڕیار نەدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار