٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە نێوان ئەنسارولسوننە و داعش دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

خانه‌قین-KDP.info/ ڕێكخراوی جەیشی سەر بە ئەنسارولسوننە و ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، شەڕیان لە دژی یەكتری ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: لە شاری  سەعدییەی سەر بە قەزای خانەقین، شەڕ لە نێوان هێزەكانی داعش و جەیشی ئەنسارولسوننە دەستی پێكردووە و چەندین كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی: دوای ئەوەی چەندین چەكداری گرووپی نەقشبەندییەكان و جەیشی ئەنسارولسوننە لە ناوچەی حەمرین بەدەستی چەكدارەكانی داعش كوژران، وەك پەرچەكردارێك جەیشی ئەنسارولسوننە، جەنگی  لە دژی داعش لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.

شایانی باسە، ئەم ڕێكخراوانە دوو ڕێكخراوی سوننەمەزهەبەكانی عێراقن و لە ناوەڕاستی عێراق خاوەن توانایەكی زۆرن، پێشتریش لە ڕووی ئادۆلۆژیاوە زۆر لە یەكتر نزیك بوون، بەڵام پێدەچێت بەرژەوەندی و پاوانخوازی هۆكارەكانی ئەم  شەڕە بن.

هیوا حوسێن ئەمین

 

هەواڵی پەیوەندیدار