لە ئەلبیسەكەی شاری سلێمانی 54 سندووق قردێلەی سووریان لێ دراوە

سلێمانی-KDP.info- لە شاری سلێمانی و لە بنگەی ژمارە 2ـی تایبەت بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كە لەناو كارگەی جلوبەرگی ئامادەكراوی سلێمانییە و بە ئەلبیسەكە ناسراوە، 54 سندووق قردێلەی سووریان لێ دراوە.
سەرپەرشتیاری چاودێرانی پارتی لە بنكەی ژمارە 2 (ئەلبیسەكە) نەوزاد شێخ كامیل، بە ماڵپەری kdp/infoـی راگەیاند، لەم ناوەندەدا 1068 سندووقی تێدایە و لەو ژمارەیەش تا ئیستا 126 سندووق كاری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی بۆ كراوە، بەڵام لەو ژمارەیەش دوێنێ توانراوە كە 45 سندووقیان بە تەواوەتی ئەژماكردنیان كۆتایی پێ بێت و ئەمڕۆش 81 سندووقەكەی دیكە ئەژمار دەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل هەروەها رایگەیاند كە لەم ناوەندەدا 54 سندووق قردێلەی سووریان لێ دراوە.
سلێمانی / ئارمان مەلازادە




