٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی، نێچیرڤان بارزانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ رادەسپێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەیش، ناونان و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.فرست سۆفی، بە kdp.info-ی راگەیاند: بڕیارە سبەی سەعات12-ی نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەیش لە دوو خاڵ پێک دێت، یەکەمیان ناونانی کاندیدی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و خاڵی دووەمیش پێکھێنانی لیژنەی یاساییە.

د.فرست سۆفی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی سبەیدا، کوتلەی یەکەم کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات کە کاندیدی ئێمە نێچیرڤان بارزانییە و تاوەکو ئێستاش یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاندیدی خۆی دیاری نەکردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت، دواتر دەخرێنە دەنگدان و ئەگەر پەسەند بکرێن دەخرێنە بەردەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆئەوەی رابسپێردرێن لە ماوەی مانگێکدا کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رابگەیەنن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار