٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی پارێزگای مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و ئەو دەنگانەی جیا کراونەتەوە، جگە لە دوو کورسیی کۆتا، پارتی دیموکراتی کوردستان 160ھەزار دەنگانی بە دەست ھێناوە.

 بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، عیسمەت رەجەب، بە kdp.info-ی راگەیاند: جیاکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگای مووسڵ بەردەوامە و بەپێی ئەو دەنگانەی کە جیا کراونەتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان 160ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە، ئەمەش جگە لە دەنگە تایبەتی و مەرجدارەکان.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: ئەو رێژەیە دەنگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستی ھێناوە دەکاتە حەوت کورسی و کورسیی کۆتای شەبەک و مەسیحیشمان بە دەست ھێناوە، کەواتە تاوەکو ئێستا 9کوردسیمان بە دەست ھێناوە.

رەجەب زیاتر گوتی: ژمارەیەکی زۆری سندووقی دەنگدانیش لەژێر وردبینیدان، چونکە تبینییان لەسەر ھەیە، بۆیە تا ھەموو دەنگەکان بە تەواوەتی جیا نەکرێنەوە، رێژەی کۆتایی دەنگەکان دیار نابێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار