لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو کاری حکوومەت و پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کارەکانیانی حکوومەت و پەرلەمان لە 14/6/2014 کۆتایی دێت. گوتیشی لەو ماوەیەی لەبەردەست دا ماوە، لەبارەی بودجەوە ڕێککەوتن نەیەتە ئاراوە، ئەستەمە ئەم ساڵ بودجە پەسەند بکرێت.
ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق،ئازاد ئەبوبەکر، بە kdp.info-ی راگەیاند: سبەی دەوامی ئاسایی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەکاتەوە و لیژنەکان کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن، بەڵام تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری نەکراوە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: کارەکانی حکوومەت و پەرلەمان تاوەکو 14/6/2014بەردەوام دەبێت و دواتر کارەکانیان کۆتایی دێت و حکوومەتیش دەبێتە کاربەڕێکەر.
ئەبوبەکر روونیشی کردەوە، تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵام پێویستە لەو ماوەی لەبەردەست دا ماوە، بودجە پەسەند بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەستەمە ئەم ساڵ بودجە پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




